دەڤەری باڵەکایەتى: بەهۆى بڵاو بوونەوەى نەخۆشیەکی رووەکى سەدان کێڵگەى کشتوکاڵى لەناودەچن
محەمەد شێخە لێپرسراوى فەرمانگەى پاراستنى روەکى چۆمان بە ئاژانسى هەواڵى پەیامنێرى راگەیاند \"جۆرێک لە ڤایرۆسى کوشندە توشى بەروو بوومە کشتوکاڵیەکان بووەو بەهۆشیەوە بەرهەمە کشتوکاڵیەکانى ئەمساڵى توشى سوتانى بەرەکەى کردوە\""
گوتیشى \""ئێمە نمونەى ئەو نەخۆشیەمان وەرگرتوەو بۆ تاقیگەکانى هەولێر ناردوومانە و بەڵام پێمان راگەیەنراوە کە ئەو جۆرە پەتایە چارەسەرى نیەو ناتوانرێت رێگرى لێبکرێت\"".
دەڤەرى باڵەکایەتى بەهۆى گونجاوى خاکەکەى و زۆرى سەرچاوەى ئاو، وێرایى هاتنى جوتیارێکى زۆر لە ناوچەکانى ترى کوردستان بە مەبەستى کشتوکاڵ کردن، زۆربەى دانیشتوانى ئەم سنورەش بۆ لایەنى ئابورى پشت بەکەرتى کشتوکاڵ دەبەستن و بۆ ئەم ساڵیش رووبەرێکى زۆرى زەوى بە بەروو بوومە کشتوکاڵیە هاوینیەکان داچێنراوون، بەڵام بەهۆى بڵاو بونەوەى نەخۆشى رووەکى و نەبوونى تیمى پسپۆر بۆ چاودێرى کردنء چارەسەرى نەخۆشیە رووەکیەکان جوتیارانى ئەم سنورەى نیگەران کردووە."
