ئەمڕۆ، ڕاستیی دۆخی رۆژئاوا ئاشکرا دەکرێت
بۆ دەرخستنی ڕاستیی ڕووداوەكانی رۆژئاوای كردستان، 8-8-2013، لە رێگای نامەیەكەوە سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعوود بارزانی داوای لە ئەندامانی لیژنەی ئامادەكاریی كۆنگرەی نەتەوەیی كرد كە بەدواداچوون بۆ راستییەكان دەربارەی كۆمەڵكوژیی كوردان لە رۆژئاوای كوردستان بكەن و لە كاتی یەكلابوونەوەی دەنگۆكانیش لە هەبوونی كۆمەڵكوژی و ترس لەسەر ژیانی كوردانی رۆژئاوا، ئەوا هەرێمی كوردستان ئامادەیە سەر و ماڵی هاووڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان بپارێزێت.
دوابەدوای نامەكەی بارزانی، لیژنەی ئامادەكاریی كۆنگرە لیژنەیەكی تایبەتی بۆ درەخستنی راستییەكان پێك هێنا و 19-8-2013، ئەو لیژنەیە گەیشتە رۆژئاوای كوردستان، بەڵام ناوی ئەندامانی شاندەكە و نەخشەی سەردانەكەیان بە هۆی خراپیی باری ئەمنیی رۆژئاوا و پاراستنی گیانی ئەندامانی شاندەكە، ئاشكرا نەكرا.
ئەندامی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرە، سەعدی ئەحمەد پیرە، بە رۆژنامەی \"هەولێر\""ـی گوت \""ئێوارەی رۆژی هەینی ئەو لیژنەیە گەیشتەوە خاكی هەرێمی كوردستان و ئەمڕۆیش، لیژنەكە راپۆرتی سەردانەكەی خۆی تەواو دەكات و ئێمەیش ئەو راپۆرتە ئاراستەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین\"".
سەعدی پیرە هیچ زانیارییەكی دیكەی نەدا، چونكە بە گوتەی خۆی زانیارییەكان لە ناو راپۆرتی لیژنەی بەدواداچوونی راستییەكاندایە و ئەو راپۆرتەیش ئەمڕۆ تەواو دەبێت و ئەنجامەكەشی بۆ میدیاكان رادەگەیەنرێت."
