هەردوو کۆنسوڵی فەرەنسا و ئیتالیا سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان کرد
شاندەکە لەلایەن خه‌ڵات بارزانی نوێنه‌ری سه‌رۆک بارزانییه‌وه پێشوازییان لێ کرا، دوای دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ر گڵکۆی نه‌مران، به جیا هه‌ر یه‌ک له کونسوڵی فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا له په‌یڤێکدا ئاماژه‌یان به که‌سایه‌تی مه‌زنی بارزانی نه‌مر له بواری شۆڕشگێڕی و خۆنه‌ویستی له خزمه‌ت دۆزی ره‌وای گه‌له‌که‌یدا کرد وله پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه ره‌واکانی گه‌لی کورد، دواتر شاندی میوان گۆڕستانی ئه‌نفالکراوه‌کانیان به‌سه‌ر کرده‌وه.
