رێكخراوی UN لە رەوشی تەندروستی ئاوارەكانی كەمپی باسرمە دەكۆڵێتەوە

رێكخراوی UN لە رەوشی تەندروستی ئاوارەكانی كەمپی باسرمە دەكۆڵێتەوە
شاندێكی رێكخراوی UN بە هاوكاری رێكخراوی كۆمسیاریای باڵای پەنابەران، لە ناحیەی باسرمەی شەقڵاوە سەردانی تیمی تەندروستی كەمپی پەنابەرانی كوردانی رۆژئاوای كرددوو بەڵێنی هاوكاری تەندروستی بە ئاوارەكان دەدات.





بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەقڵاوەو سەرپەرشتیاری تیمی تەندروستیی كەمپەكە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لە نزیكەوە باسی كارو چالاكی تیمەكەمان بۆ ئەو شاندە كرد كە شەو رۆژ بۆ پێشكەش كردنی باشترین خزمەت گوزاری تەندروستی لە ئامادەباشی دان.



ناوبراو گوتی: لە تەوەرەیەكی‌دیکەدا باسی ئەگەری بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە نەخۆشی و پەتایەك لە وەرزی هاوین لە ناو پەنابەراندا كرا.



شاندی رێكخراوی UNHCR ئامادەیی خۆیان بۆ دابین كردنی هەر پێداویستیەك لە پێناو باشتر كردنی رەوشی تەندروستی كوردانی رۆژئاوا نیشان دا.



ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هاوكات هەر شاندەكە بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون سەردانی بەشەكانی ناو \" نەخۆشخانەی گەرۆك\"" یان كرد كە بە هاوكاری فەرمانگەی تەندروستی هەولێر دابین كراوە و رۆژانە پێشوازی زیاتر لە 100 نەخۆش دەكات و هەموو چارەسەرێكی پێویست بۆ نەخۆش دەكرێت .



كەمپی پەنابەرانی كوردانی رۆژئاوا لە شارەدێی باسرمە نزیكەی 4000 كەس لەخۆ دەگرێت و زۆربەی خزمەت گوزاریەكانی سەرەتاییان بۆ دابین كراوە .
"
Top