هه‌تا كۆتایی ئه‌مساڵ ژماره‌ی مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان 5000 تێده‌په‌ڕێنێت
نه‌قشبه‌ندی گوتیشی: ئێستە ژماره‌ی مزگه‌وته‌كانی هه‌رێم 4900 مزگه‌وته و به‌ته‌واوبوونی ئه‌و مزگه‌وتانه له كۆتایی ئه‌مساڵدا ژماره‌ی مزگه‌وته‌كانی هه‌رێم 5000 تێده‌په‌ڕێنێت و زۆربه‌ی ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی ئه‌مساڵ دروست كراون له سه‌ر روبه‌رێكی فراوان و به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له سه‌ر ئه‌ركی خێرخواز و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی كوردستان دروست كراون.
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی په‌رستگا و مه‌زار و كه‌نیسه‌كانی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئێستە 96 كه‌نیسه و 325 مه‌زار و په‌رستگه‌ی مه‌سیحی و ئێزیدییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
