هاوپەیمانی كوردستانی لە هەوڵی ئەوەدایە سزای لەسێدارەدان نەمێنێت
تەیموور ئەلیاسی، نوێنەری هەمیشەیی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان بەشداری بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ)ی كرد و رایگەیاند \"لەكۆی 194 وڵاتی ئەندام لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، 150 وڵات حكومی لە سێدارەدانیان لە یاسای بنەڕەتی وڵاتەكەیان هەڵگرتووەو جێبەجێی ناكەن، تەنیا 20 وڵات جێبەجێی دەكەن، لەنێو ئەو وڵاتانەش كە ساڵی 2012 سزای لە سێدارەدانیان جێبەجێكردووە ئێران بە لەسێدارەدانی 580 كەس لە پلەی یەكەم دێت.
تەیموور ئاماژەی بەوەدا بەپێی راپۆرتێكی كۆمیتەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لەماوەی 34 ساڵ حوكمكردنی كۆماری ئیسلامی ئێران 12 هەزار كەس بە تۆمەتی ماددەی بێهۆشكەر لەسێدارە دراون، كە زۆربەیان سەربە كەمە نەتەوەكانن.
دوای 10 ساڵ لە رووخانی رژێمی سەدام حوسێن هێشتا لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق سزای لەسێدارەدان جێبەجێ دەكرێت، تەنیا ساڵی رابردوو حكومەتی عێراق سزای لەسێدارەدانی بەسەر 120 كەس جێبەجێكردووە، 590 كەسیش بە لە سێدارەدان حوكم دراون.
نوێنەری هەمیشەیی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان بەراوردێك لەنێوان زیادبوونی تاوانەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت:\"" سەرباری جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان لەعێڕاق بەو ژمارە زۆرە، بەڵام هێشتا نەیتوانیوە رێژەی تاوانەكان كەم بكاتەوە، بە پێچەوانەوە لە هەرێمی كوردستان وێرای ئەوەی سزای لەسێدارەدان جێبەجێ ناكرێت، بەڵام تاوانەكان بەو شێوە بەرچاوەی لە عێراقدا هەیە، نابینرێ\"".
رووداو"
