تەقینەوەیەک لە سەعدییە ٢٠ کوژراو و برنیداری لێکەوتەوە

تەقینەوەیەک لە سەعدییە ٢٠ کوژراو و برنیداری لێکەوتەوە
لە شارەدێی سەعدییەی سەر بە شاری خانەقین بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە نێو بازاری شارەدێیەکە، سێ ھاووڵاتی کوژران و ١٧ کەسی دیکەش برنیداربوون.


لەوبارەیەوە بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەعدییە حاکم حەسەن عەبدولرەحمان بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند:؛ تەقینەوەکە کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناو بازاڕی شارەدێیەکە روویداوە و ھاوڵاتیانی سڤیلی کردۆتە ئامانج, بەھۆیەوە بە پێی ئامارە کۆتاییەکان سێ کەس کوژراون کە بە رەگەز کوردن و ١٧ کەسی دیکەش برینداربوون.

حاکم حەسەن ئاماژەشیدا: ژمارەیەک لە بریندارەکان، برینەکانیان سەختە و سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
Top