گووتهبێژی پارتی: دواخستنی ههڵبژاردنی پهرلهمان بە پێشێلکاری یاسا لە قەڵەم دەدەین و رێکاری یاسایی دژی هەر هەنگاوێکی لەمجۆرە دەگرینەبەر
جەعفەر ئیمینكی وتیشی: ماوەیەکە لە هەندێک ناوەندی میدیایی باس لە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت، کە بە پێی یاسا بڕیارە لە 21 ئهیلولی ئهمساڵ ئەنجام بدرێت، ئێمه لە پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەینەوە، هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆی بەرێوەبچێت.
ئیمینكی ئاماژهیدا: لە بیری نەکەین هەر پلانێک بۆ دواخستنی ئەم هەڵبژاردنە، بە پێشێلکاری یاسا لە قەڵەم دەدەین و کاری لەمجۆرە پەسند ناکەین و رێکاری یاسایش دژی هەر هەنگاوێکی لەمجۆرە دەگرینە بەر.
