سهرۆكایهتی ههرێم: سەرۆك بارزانی بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی پهرلەمانی كوردستان نییە
ئهمهش دهقی راگهیهنراوهكهیه;
سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارلەمان و ئەو قسە و باسانەی لەسەر ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان كە لە چەند رۆژی رابردوو لە هەندێك ناوەنددا كراوە، ئێمە بە خەڵكی كوردستان رادەگەیێنین كە سەرۆك بارزانی ئەركی یاسایی خۆی بەجێ گەیاندووە و لە 18ـی 4ـی 2013 بە فەرمانی هەرێمی ڕۆژی 21ـی ئەیلوولی 2013ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان دیاری كردووە.
هەروەها ئەم وادەیە بە پێی یاسای ژمارە 18ـی ساڵی 2013ی پەرلەمانی كوردسان جەختی لەسەر كراوەتەوە. جگە لەمەیش، هیچ لایەنێك نە پارلەمانی كوردستان و نە حكوومەتی هەرێم و نە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق داوایان لە سەرۆكی هەرێم كردووە كە ئەم وادەیە گۆڕانكاری بەسەر بێت و هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان دوابخرێت.
بۆیە بۆ دڵنیاكردنەوەی خەڵكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنین كە ئەگەر هەندێك كەس و لایەن لەسەر ئەو بڕوایەن كە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە سەلاحیاتی سەرۆكی هەرێمە، ئەوە سەرۆك بارزانی بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی پهرلەمانی كوردستان نییە و جەنابیان پێیوایە دەبێ هەڵبژاردنی پارلەمان لە 21/9/2013 و لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
24ـی 8ـی 2013
