دووشەممە هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەست پێدەكات

دووشەممە هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەست پێدەكات
بریار وایە دووشەممەی داهاتوو هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەست پێ بكات و ماوەی 25 رۆژیش بەردەوام دەبێت.
سەرچاوەیەكی تایبەت لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند: كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڕیاریداوە لە رۆژی 26ی ئەم مانگە هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەست پێبكات و تا رۆژی 19 مانگی ئەیلوولیش درێژەی دەبێت، واتە هەڵمەتەكە ماوەی 25 رۆژ بەردەوام دەبێ.

سەرچاوەكە هەروەها گوتیشی: كۆمسیۆنی باڵا ژمارەیەك لیژنەی پێكهێناوە بۆ چاودێری كردنی لیست و كاندیدەكان لە ئەگەری هەر جۆرە پێشڵكارییەك، بە پێی هەر پێشڵكارییەكیش مامەڵە لەگەڵ لیست و كاندیدەكان دەكرێ.

بڕیار وایە رۆژی 21ی ئەیلوولی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە بەشداری 31 قەوارەی سیاسیی و زیاتر لە هەزار و 118 كاندید بەڕێوەبچێ كە كێبركێ لەسەر بە دەست هێنانی 111 كورسیی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.

Top