نوێنه‌ری ئامه‌د له په‌رله‌مانی تورکیا هه‌ڵوێستی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له سه‌ر کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد به زه‌ره‌ری دیموکراسی و پاوانخوازی ناوچه‌که ده‌زانێت.ئاڵتان تان نوێنه‌ری ئامه‌د له په‌رله‌مانی تورکیا سه‌بره‌ت به لێدوانه‌که‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا که تێدا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردبوو که ئه‌گه‌ر کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد بڕیارێک دژی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره بدات ده‌وڵه‌تی تورکیا پێداچوونه‌وه به په‌یوه‌ندییه سیاسی- ئابوورییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ده‌کات، له‌مباره‌وه ئاڵتان تان به کوردپرێسی راگه‌یاند: ئه‌ردۆغان دووباره نیشانی دا که دژی بڕیاره دیموکراتیه‌کانی کورده و نیگه‌رانه له چالاکی سیاسی کورده‌کان و نیگه‌رانی سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌ردۆغان و لێدوانه هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌کانی جێگه‌ی داخه چونکه سیاسه‌توانانی کورد ده‌یانه‌وێت سه‌باره‌ت به پرس و کێشه‌کانی خۆیان له هه‌ولێر کۆببنه‌وه و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هیچ وڵاتێک ناکات.