سلێمانی: دەستگیرکردنی 8 کەس بەهۆی شەڕی دوو منداڵەوە
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پاریزگای سلێمانی بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند\"دوو منداڵ بووە بەشەڕیان پاشان شەرەکە گەورەبۆتەوە و کەس وکاری دوو منداڵەکە بەشداریان تێیدا کردووە و لەئەنجامیشدا هەشت کەس لەلایەن پۆلیسی پارێزگای سلێمانیەوە دەستگیر کراون\"".
نەقیب سەرکەوت گوتیشی \"" دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتۆنەتە شوێنی ڕووداوەکە و کۆنتۆرڵی دۆخەکەیان کردووە\"".
ووتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە نابێت بەهۆی شەڕی دوو منداڵەوە کێشەکان گەورە ببێت و خەڵکی تێیدا دەستگر بکرێت.
وداوایشی لەهاوڵاتیان کرد کە ئاشتەوای کۆمەڵایەتی بپارێزن ."
