سەلاحەدین دەمیرتاش: ناکۆکییەکانی نێوان ئاکەپە و گولەن قۆناغی چارەسەری تێک دەدات
لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی زاپ خەبەر سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی رایگەیاند\" حکوومەتی ئاکەپە پێویستە زۆر بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ قۆناخی چارەسەری پرسی کورد بکات و رێگە نەدات کە ئەم قۆناخە ببێتە قوربانی ناکۆکییەکانی نێوان ئاکەپە و جەماعەتی فەتحوڵلا گولەن.
دەمیرتاش وەڵامی رەخنەکانی ئەردوغانی سەبارەت بە پرۆسەی کێشانەوەی هێزە چەکدارەکانی پەکەکەیشی داوەتەوە و جەختی کردۆتە سەرئەوەی کە \"" پێشتر لە کاتی گفتووگۆکاندا هیچ جۆرە مەرجێک بۆ کێشانەوەی هەر هەمووی هێزە چەکدارەکانی پەکەکە لە نێوان ئوجەلان و حکوومەتدا دەستنیشان نەکراوە بۆیە وتەکانی ئەردوغان سەبارەت بەم پرۆسەیە نیشانەی لاواز بوونی ئیرادەی حکوومەت بۆ هەنگاو نان بۆ بەرەو پێشەوە بردنی قۆناخی چارەسەرییە\""."
