كوردێک 16 ئافره‌تی ئه‌نفالكراوی له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان دۆزیوەته‌وه
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ونبوونی 18 ئافره‌تی كورد له وڵاتی میسر، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌جێ ده‌ستی به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تیی ونبوونی ئه‌و 18 ئافره‌ته كرد، گه‌نجێكی كورد راگه‌یاندووە 16 ئافره‌تی له كۆی ئه‌و 18 ئافره‌ته دۆزیوه‌ته‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا گه‌نجێكی كورد بۆ (باس‌نیوز) رایگه‌یاندووە \"دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكی زۆرم دا بۆ هاوكاریكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دۆزینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی ئه‌و ئافره‌ته ونبووانه، بۆ دواجار توانیم له وڵاتانی عه‌ره‌بی 16 له‌و ئافره‌تانه بدۆزمه‌وه كه ماوه‌ی 20 ساڵه بێسه‌ر و شوێنن، ئه‌مه‌ش بۆ دوو شت ده‌گه‌ڕێنمه‌وه كه یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه خۆم كوردم و دووه‌میان وه‌ك هاوكاریكردنێكی حكومه‌ت هه‌ڵساوم به گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و ئافره‌تانه‌وه.\""
هه‌روه‌ها گوتی \""بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پاره‌یه‌كی زۆرم خه‌رج كردووه تا توانیومه بگه‌م به‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه بدۆزمه‌وه و ئێسته‌ش ناوی 16 له‌و ئافره‌تانه‌م به لیست له‌كنه و ئه‌وانیش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كوردستان پێویستیان به‌هاوكاری هه‌یه.\"" "
