رابیتەی ئیسلامی كورد سوپاسنامەیەك ئاراستەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات
لە سوپاسنامەكەدا هاتووە: بەبۆنەی یۆبیلی زیوینی رابیتەی ئیسلامی كورد، خۆمان بە پێخۆشحاڵ دەزانین كە رێز و سوپاسی خۆمان ئاراستەی بەڕێز نێچیرڤان ئیدریس بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین. كە هاوكارێكی دڵسۆز بوویت لە پشتیوانیكردنی كاری خێرخوازی لە كوردستاندا، داوا لە خوای گەورە دەكەین بیكاتە توێشویەكی گەورە بۆ رۆژی دوایی و لە دونیاشدا سەربەرز و سەركەوتوو بیت.
شیاوی باسە نێچیرڤان بارزانی لە ماوەی رابردوو تاوەكو ئێستاش یەكێكە لە گەورەترین پاڵپشتیكارانی پڕۆژە و چالاكیە خێرخوازیەكان بۆ هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردستان بە تایبەتی لە ڕووی یارمەتیدانی خانەی بێ سەرپەرشتان و قوتابی و خوێندكارانی بەشە نێوخۆییەكان و داڵدەدانی ئاوارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق و كوردانی پەناهەندەی سوریا.
