كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی: كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد په‌له‌ی تێداكراوه
مه‌حمود عوسمان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر ئاماژه‌یدا: به‌ستنی ئه‌و كۆنگره‌یه به شتێكی په‌له‌ی ده‌زانم چونكه له 1976ه‌وه ئێمه له ناو ئه‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌لایانه دا بووین، یه‌كه‌م كۆبونه‌وه له به‌یروت بوو و دواتر له هه‌ر له‌یه‌ك شاره‌كانی پاریس، نه‌مسا، به‌لجیكا و سوید كراوه، زۆر له حزبه‌كانی به‌شه‌كان به‌شداریان تێدا كردوه، به بۆچوونی من له‌پڕ ئه‌وه هات و نازانم هۆكه‌ی چییه، كاته‌كه‌ی گونجاو نییه، چونكه كێشه له هه‌موو ناوچه‌كان هه‌یه، له رۆژئاوا په‌یه‌ده به‌ته‌نیا كۆنترۆلی ئه‌و به‌شه‌ی كردوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه رێككه‌وتنیان نییه، له رۆژهه‌ڵات هه‌شت نۆ حزب هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌ك رێك نین، كێشه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ك زۆره، له باشور كێشه زۆره له نێوان ئۆپۆزسیۆن و یه‌كێتی و پارتی، له كوردستانی توركیا په‌كه‌كه حیساب بۆ هیچ لایه‌ك ناكات، و رۆڵی نییه، له هه‌موو پارچه‌یه‌ك كێشه هه‌یه بۆیه به‌رای من گونجاو نیییه، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بكرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: له ئیستادا بۆ 15 ئه‌یلول دواخراوه، ئه‌مه‌ش باشه به‌ڵام كاته‌كه‌ی گونجاو نییه، له باشور پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له ئارادایه، باشتر بوو بخرێته دوای هه‌ڵبژاردن، سه‌باره‌ت به دروشمی كۆنگره رێككه‌وتنی پێویسته، لێره‌دا سێ حزبی سه‌ره‌كی كارگێڕی كۆنگره‌كه‌ن ئه‌وانیش پارتی و یه‌كێتی و په‌كه‌كه، بۆیه ده‌بێت تێكگه‌یشتنێك هه‌بێت له نێوانیان و ناكۆكیان نه‌بێت.
مه‌حمود عوسمان روونیكرده‌وه: پێم باشه و گرنگه كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی سازبكرێت چونكه كورد پێویستی به كۆنگره هه‌یه، ده‌بوو زۆر زووتر له ئێستا ببه‌سترێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌له‌په‌لكردن نیم، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕوشۆڕی كۆن دووباره نه‌بێته‌وه و هاوكار بن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌یه‌ك دروست بكه‌ن له‌ده‌ره‌وه نوێنه‌رایه‌تی كورد بكات، به‌ڵام ئه‌م په‌له‌په‌له تێیدا نه‌توانێت شتێكی سه‌ركه‌وتوو به‌ده‌ست بێنیت.
