سەرچاوەیەک: ھەرچەند بڕیاربوو پەرلەمانی عێراق باسی رەوشی ئەمنی و پەنابەرانی رۆژئاوا بکات بەڵام نەکرا

سەرچاوەیەک: ھەرچەند بڕیاربوو پەرلەمانی عێراق باسی رەوشی ئەمنی و پەنابەرانی رۆژئاوا بکات بەڵام نەکرا
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەئامادەبوونی ١٨٠ ئەندام کۆبۆوە, بڕیار بوو بارودۆخی ئەمنی لەبەرنامەی کار بووایە و تاوتوێ بکرایە, سەچاوەیەک رایگەیاند, لەکۆبونەوەی ئەمڕۆدا ھیچ کارنامەیەکی کۆبونەوەکە دابەش نەکرا و باسی رەوشی ئەمنی و پەنابەرانی رۆژئاوا نەکرا.


سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بەئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر راگەیاند: ئەمڕۆ بەسەرۆکایەتی ئوسامە نوجەیفی, ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبونەوەی چواردەمینی ئەنجامدا کە تێدا بڕیاربوو باس لە بارودۆخی ئەمنی بەغدا و پەنابەرانی رۆژئاوا کە ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستانە و چونیتی یارمەتیدانیان بکرێت.

سەرچاوەکە وتیشی: لەسەرجەم کۆبونەوەکانی پەرلمان کارنامە بەسەر رۆژنامەنوسان و بەڕێوەبەرانی نووسینگەکانی پەرلمان دابەشدەکرێت بەڵام لەکۆبونەوەی ئەمڕۆدا ھیچ کارنامەیەکی کۆبونەوە دابەش نەکرا و بڕیاروابوو کە باسی بارودۆخی ئەمنی و ئامادەبوونی فەرماندەی ھێزە ئەمنییەکان بکرایە بەڵام بەھیچ شێویەک باس نەکرا, ھەرچەندە بارودۆخی عێراق رۆژ بەدوای رۆژ بەرەوە خراپ بوون دەڕوات بەڵام بەرپرسانی حکومەتی عێراق ھیچ پلانیکیان بۆ چارەسەر کردنی ئەم پرسە نییە.
Top