مانگی داھاتوو زیاتر لە ھەزار مامۆستا لە ھەولێر دادەمەزرێن
حسێن کاکا بەرێوبەری ئاماری ھەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان روونیکردەوە \"تائێستا بەرفەرمی ھیچیان پێ نەگەیشتووە، بەڵام رۆژی سێ شەممەی رابردوو لەگەڵ وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کۆبوونەوە کە وەزارەتی پەروەردە نوسراوێکیان لە ئەنجوومەنی وەزیران بەدەست گەیشتبووە بۆ ئەوەی دەست بکرێت بە دامەزراندنی پەروەردە\"".
گوتیشی \"" بڕیارە ھەتا 2/ 9 /2013 رێنماییان بەدەست بگات\"".
حوسێن کاکل ئەوەیشی خستەروو کە جارێ تەنھا مامۆستا بۆ وەزارەتی پەروەردە دادەمەزرێت کە ژمارەیان ھەزارو 68 مامۆستایە بۆ ھەولێر.
بەرێوبەری ئاماری ھەولێر راشیگەیاند: بڕیارە سەرهتای مانگی داھاتوو 2/9/2013وەزارەتی پەروەردە رێنماییان بۆ رەوان بکات و ئەم ساڵ وەزارەتی پەروەردە بە خۆیان کارەکانیان دەکەن و ئەوان تەنھا لایەنی جێبەجێکار دەبن.
ئاماژەیشی بۆ ئەوە کرد کە ھەر کاتێک رێنمایەکانیان بەدەست گەیشت دەست بە پرۆسەکە دەکەن و جارێ تەنھا دامەزراندنی پەروەردە دەست پێ دەکات و دامەزراندنی وەزارەتەکانی دیکە ھیچ باسێکی نییە."
