لەگەڵ مووچەی بنەڕەتی، دەرماڵە و سەرمووچەش زیاددەكرێن
عەلی عەلاق، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لەبەیاننامەیەكدا كە كۆپییەكی بە (رووداو) گەیشتووە، رایگەیاند: \"بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە زیادكردنی مووچە، لەچوارچێوەی پلانی رێكخستنی مووچەو دەرماڵەی فەرمانبەرانی دەوڵەتە لەپێناو بەدیهێنانی هاوسەنگی لە مووچەكانیاندا، ئەویش لەرێگای بەرزكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی پلە كۆتاو ناوەڕاست\"".
گوتیشی: ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای گرانی بازاڕ لەلایەكو هەروەها بۆ كەمكردنەوەی ئەو جیاوازیە گەورەیەی لەریزبەندی مووچەكاندا هەیە دراوە.
عەلاق ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەو هەمواركردنەوەیە پێویستی بە دەركردنی یاسایەكی تایبەت و رەزامەندیی پەرلەمان نییە، \""چونكە یاسای ژمارە 22ی ساڵی 2008 دەسەڵاتی تەواوی بە ئەنجوومەنی وەزیران داوە بەپێی گرانیی بازاڕو هەڵاوسانی ئابووری دەستكاری مووچەی فەرمانبەران بكات\"".
عەلی عەلاق لە بەیاننامەكەدا دەڵێت \""هەنگاوی داهاتوو دەستكاریكردنی دەرماڵەی فەرمانبەرانە بەپێی بڕوانامەو تایبەتمەندی و ناونیشانی فەرمانبەری و جۆری كار، ئەنجوومەنی وەزیرانیش رەزامەندی لەسەر پێداچوونەوەی نیشانداوە\"".
زیادكردنی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران بەم شێوەیەیە:
فەرمانبەرانی پلە 10: 114% یان بۆ زیاد دەكرێت. فەرانبەرانی پلە 9: 78%.
فەرمانبەرانی پلە 8: 54%.
فەرمانبەرانی پلە 7: 42%
فەرمانبەرانی پلە 6: 27%
فەرمانبەرانی پلە 5: 14%
فەرمانبەرانی پلە 4 :4% یان بۆ زیاد دەبێت.
جەختیكردەوە \""هەروەها دەرماڵەو عەلاوەی ساڵانەشی لەگەڵ زیاد دەبێت\"".
عەلاق گوتی: \""زیادبوونی مووچەی فەرمانبەران ئەو وەزارەت و لایەنانە ناگرێتەوە كە لەدەرەوەی یاسای ژمارە 22 ی ساڵی 2008، مووچە وەردەگرن\"".
بڕیاری زیادكردنی مووچەی فەرمانبەرە پلە كۆتاكان لە 20/8/2013 لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەرچووە، دوای دەرچوونی بڕیارەكەش وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە پابەند دەبن بە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە لە هەرێمی كوردستان.
رووداو "
