کوژران و برینداربوونی 7 کەس لە کەرکوک
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی \"ئەین\"" ە سەرچاوەکە گوتی \""سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە بەرامبەر بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک لە گەڕەکی تسعین دوو کەس کوژران و پێنجی دیکە بریندار بوون کە چەند کەسێکیان برینەکەی سەختە\"".
ئاماژەیشی بۆ ئەوە کرد کە هیزێکی ئەمنی گەمارۆی شوێنی رووداوەکەیان داوە و بریندارەکانیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانە و کوژراوەکان بۆ پزیشکی دادوەری ."
