دوزخورماتوو: بەهۆی تەقینەوەیەک 9 کەس برینداربوون

دوزخورماتوو: بەهۆی تەقینەوەیەک 9 کەس برینداربوون
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە قەزای دوزخورماتوو رایگەیاند: بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە قەزاکە نۆ کەس برینداربوون.

مەلا کەریم بەرپرسى حەوزەى حەمرینى یەکێتى نیشتمانى کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند\" شەوی رابردوو لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە نزیک حوسیەنییەکى دووزخورماتوو نۆ کەس برینداربوون کە زۆربەیان تورکمانن وتەقینەوەکە زیانێکى ماددى زۆریشى لێکەوتەوە\"".
ئاماژەیشی بۆ ئەوە کرد کە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانیشەوە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

جێگەی ئاماژە پێکردنە دوو رۆژ لەمەوبەر پایسکیلێکى بۆمبرێژکراو لە نێو بازارى دووزخورماتوو تەقیەوە و بەهۆیەوە دە هاووڵاتى برینداربوون کە زۆربەیان کوردبوون.

بەهۆى خراپبوونی باردۆخ قەزای دوزخورماتوویش رۆژانە چەندین خێزان ناوچەکە بە جێدەهێڵن و تا ئێستا بە سەدان خێزانى کورد ئەو قەزایانە بە جێهێشتووە."
Top