یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی ناوخۆ و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئیمزاکرا

یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی ناوخۆ و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئیمزاکرا
بە ئامانجی رێکخستنی پلانی ئەمنی هەڵبژاردن کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و سەربەست ئامێدی سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پلانی ئەمنی بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایشی بنکەکانی دەنگدانی هاوڵاتیان و چاودێرانی بیانی و رۆژنامەنووسانی ناوخۆیی و بیانی هاتنە تاوتوێکردن.بۆ ئەم مەبەستەش یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی ناوخۆ و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ئیمزاکرا

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی دەنگدانی تایبەت کرا کە کارمەندانی پۆلیس و ئاسایش دەگرێتەوە و رۆژێک بەر لە هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە لیژنەی باڵای ئاسایش بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ و ئەندامێتی هەر سێ پارێزگار و سەرپەرشتیارانی ئیداری سەربەخۆ و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی ئۆفێسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن پێکدێت و لیژنەی فەرعی بە سەرۆکایەتی پارێزگار و ئەندامێتی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندی پارێزگا

جێگەی ئاماژە پێکردنە هەر یەکە لە بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم و بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
Top