له‌سه‌ر ئیداره‌كردنی رۆژئاوای كوردستان، جه‌میل بایك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سوریا كۆده‌بێته‌وه
رۆژنامه‌ی وشه له ژماره‌ی 11ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا له سه‌ر زمانی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاویكردۆته‌وه كه جه‌میل بایل (جومعه) هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه به هاوڕێیه‌تی شاندێك كه هه‌ڤال خالیدا هاوسه‌رۆكی پژاكی تێدایه، له سوریان و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی دیمه‌شق كۆبوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كه نه‌یوستوه ناوی بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵام ئاشكرایكردووه كه چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان كه‌جه‌كه و به‌رپرسانی سیاسی و هه‌واڵگری رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان به‌ڕێوه‌چووه.
سه‌رچاوه‌كه پشتڕاستی كردۆته‌وه كه جه‌میل بایك به ئاگاداری حكوومه‌تی عێراقی له رێگه‌ی شاری موسڵه‌وه چووته سوریا.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی وشه، بایك و به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئێستای سوریا له سه‌ر چۆنیه‌تی ئیداره‌كردنی ناوچه كوردییه‌كان گفتوگۆیان كردوه و رێككه‌وتوون، بڕیاروایه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌رئه‌نجامی رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و بخرێنه بواری پراكتیكیه‌وه.
