نەتەوەیەکگرتووەکان ئامادەیە ھاوکاری ھەڵبژاردنەکانی کوردستان بکات

نەتەوەیەکگرتووەکان ئامادەیە ھاوکاری ھەڵبژاردنەکانی کوردستان بکات
کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەوان ئامادەن لە کاتی دیاریکراو کە ٢١/٩یە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدەن و بۆ ئەو مەبەستەش کاروباری یاسایی و تەکنیکی خۆیانیان بە ئەنجانم گەیاندووە، لەبەرامبەریشدا نەتەوەیەکگرتووەکان ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ھاوکاریکردنی ھەرێمی کوردستان لە کاروباری ھەڵبژاردن.

سۆکۆڵ کۆندی نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لە ھەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان و ئامادەیی خۆی و نەتەوەیەکگرتوەکانی ڕاگەیاند بۆ ھاریکاری کۆمیسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو.

لەلایەن خۆشیەوە سەربەست مستەفا سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند ئەوان ھەموو کارێکی پیشەیی خۆیان ئەنجام داوە و ئامادەی ھەڵبژاردنەکانی ٢١/٩ ئەمساڵن.
سەربەست ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەوان لە کاتی بڵاوکردنەوە تۆماری ناوی دەنگدەران دەرگای سکاڵایان بۆ ھەموو کەس کردۆتەوە کە ڕەخنە بگرن لە تۆمارەکە لەسەر بنەمای ئەوەی کە ناوەکان ھەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی نەبن یاخود تەمەنیان خوار ١٨ ساڵ بێت یان وەفاتیان کردبێت بەڵام ھیچ کەس و لایەنێک لەماوەی دیاریکراودا ھیچ سکاڵایەکی پێشکەش نەکردوون.
Top