زاگرۆس تیڤی ٢٠٠بارھەڵگر کۆمەکی بۆ کوردانی ڕۆژئاوا کۆکردۆتەوە

زاگرۆس تیڤی ٢٠٠بارھەڵگر کۆمەکی بۆ کوردانی ڕۆژئاوا کۆکردۆتەوە
ماوەی سێ ڕۆژە کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس ھەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەکی بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان دەست پێکردووەو تا ئێستاکەش نزیکەی ٢٠٠ لۆری کۆمەکی کۆکراوەی ڕەوانەی کەمپەکان کردووە.

دلێر یوسف ئەندامی ئەنجومەنی کەناڵی زاگرۆس بۆ ئاژانسی پەیامنێر گوتی: ماوەی سێ رۆِژە ئەو ھەڵمەتە دەستی پێکردووەو تاوەکو ئێستاکەش ھاوڵاتیانی کوردستان بە گشتی و ھەولێری پایتەخت بە تایبەتی بەشێوەیەکی بەرچاو بە تەنگی ئەو ھەڵمەتەوەن و کۆمەک دەنێرن بۆ برایانیان لە کەمپەکانی کوردستان.
ھەروەھا گوتی: ئەم ھەڵمەتە کاتی دیاری کراوی نییە بۆ کۆتایی ھاتن، بەڵکو بەردەوام دەبین تا ھاوڵاتیان کۆمەک بێنن ئێمەش وەریدەگرین و ڕەوانەی کەمپەکانی دەکەین.
جێگەی ئاماژە بۆکردنە ئەو کۆمەکەی کۆدەکرێتەوە لەشاری ھەولێر لە بەردەم پارکی شانەدەر وەردەگیرێت، ھاوڵاتیان و سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیاکانی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو کۆمەکەکانیان دەنێرن.
Top