د. ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین لەگەڵ شاندێكی رێكخراوی یۆنسێف كۆبۆوە كە پێكهاتبوو لە مارزیۆ بابیل نوێنەری رێكخراوی یۆنسێف لە عێراق، بەرپرسی پەروەردە لە یۆنسێف، هاوكات نوێنەری وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی كۆبوونەوەكە بوو، لە دانیشتنێكدا باس لە پرۆسەی پەروەردە وفێركردن لە هەرێمی كوردستان كرا، لەپاشاندا تیشك خرایە سەر چەندین شێوازی نوێی خوێندن، لەم رێگەیەوەش رێكخراوی یۆنسێف لە رێگەی خولەكانەوە چەندین راهێنان بە مامۆستایانی كۆلیژی پەروەردە بنیات بكات، تا مامۆستایانیش لەرێگەی خۆیانەوە زانیاریەكان بگەیەننە قوتابیانی كۆلیژی بنیات، دوای دەچوونی ئەو قوتابیانەش پرۆسەی پەروەردە وفێركردن بە ئاراستەیەكی سەردەمیانە بەرێوە بچێ، هەر لەو نێوەندەشدا، سەرۆكی زانكۆ رێكەوتنامەیەك لە نێوان زانكۆی سەلاحەدین و رێكخراوی یۆنسێف ئیمزا كرد، هاوكات كۆلیژی پەروەردی بنیات بەهاوكاری رێكخراوی یۆنسێف هەموو كەشێك بڕەخسێنێ بۆ بەرەو پێشبردنی پەروەردە وفێركردن لە كۆلیژ و قوتابخانەكانی كوردستاندا.