وەزارەتی داد دەسەڵاتی دادنوسی بە 11 دادنوسی نوێ بەخشی
لەو چوارچێوەیەدا بەپێی یاسای ژمارە 33ی ساڵی 1989 شیروان حەیدەری وەزیری داد دەسەڵاتی دادنوسی دابە 11 مافپەروەر كە لە فەرمانگەكانی دادنوسی هەر یەك لە شەمامك و دینارتێ و دادنوسی ئێوارانی زاخۆو فایدەو بەردەڕش و قەرەداغ و باتێل و قەرەهەنجیرو سەكتان و شۆڕش دەست بەكاردەبن.
شیاوی باسە ئەم هەنگاوە پاش لێكۆڵینەوەیەكی وەزارەتی دادو سەردانی مەیدانی وەزیری داد بۆ ئەو قەزاو ناحییانە هات كە دەركەوت پێویستی زۆریان بە كردنەوەی فەرمانگەی دادنوسی هەیە تا هاووڵاتیان بتوانن لە شارو شارۆچكەكانی خۆیاندا بەبێ گەڕانەوە بۆ پارێزگاكانیان ئیش وكارە دادییەكانی خۆیان جێبەجێ بكەن.
