حکومەتی عێراق بڕی 15 ملیار دینار پێشکەش بە ئاوارەکانی سوریا لە هەرێمی کوردستان دەکات
سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند \"ئێمە پێشوازی لەم هەنگاوەی سەرۆک وەزیرانی عیراقی فیدڕاڵ دەکەین، هاوکات چاوەڕوانی ئەوەین کە حکومەتی فیدڕاڵ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی زیاتر بەهانای پەناهەندەکانی سوریا لە هەرێم بێن و کۆمەک و یارمەتی و پێداویستی سەرەتاییان بۆ دابین بکەن، چونکە ژمارەیەکی زۆری پەناهەندە لە هەرێم هەیە، بەهۆی رەوشی نالەباری سوریا تا دێت ژمارەکە بەرەو زیادبوون دەچێت\"".
لەچەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە 30 هەزار هاووڵاتی کوردی رۆژئاوای کوردستان روویان لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کرد و لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیان لێکراو و رێوشوێنی پێویست بۆ نیشتەجێ کردنیان گیراوەتە بەر."
