فواد مه‌جید میسڕی: خۆپیشاندانی ئیسلامییه‌كان له هه‌ولێر له ئیستانبووڵەوە بڕیاری له‌سه‌ر درابوو
چاودێری سیاسی، فواد مه‌جید میسڕی رایگه‌یاند، دوو مه‌به‌ست له دوای ئه‌و خۆپیشاندانه‌وه هه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه بڕیارێكی سه‌نته‌ری جیهانیی ئیخوان هه‌یه كه له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مووزدا له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌سته‌مبول بڕیاری له‌سه‌ر درا، كه ئیخوان له هه‌موو شوێنێكی دونیادا گردبوونه‌وه بكه‌ن و چالاكییان هه‌بێت بۆ پشتیوانیی ئیخوانه‌كان، دووه‌م مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه كه ئێسته هه‌ڵبژاردن هه‌یه و نزیكه، ئه‌وه جۆرێكه له خۆده‌رخستن و عه‌رزی عه‌زه‌ڵات.
به‌ڵام فه‌رهاد مه‌لاساڵح به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كگرتووی ئیسلامی جه‌ختی كرده‌وه كه خۆپیشاندانه‌كه‌یان خۆڕسك و ویژدانی بووه.
مه‌لاساڵح گوتیشی: \"بینینی ئه‌و هه‌موو ته‌رم و بیقیمه‌تكردنی سندووقی هه:بژاردنه‌كان و گه‌ڕانه‌وه بۆ حوكمی دیكتاتۆری، ئه‌وانی هێناوه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان، جگه له‌وه هیچ هۆكارێكی له پشته‌وه نه‌بووه.\""
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی هێمای بۆ ئه‌وهی‌ش كرد كه هیچ لایه‌ن و كه‌سێك ناتوانێ گوشار بخاته سه‌ریان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و چالاكییه‌كان.
به‌پێی نامه‌یه‌كیش كه له هه‌ندێك په‌یجی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاو كراوه‌ته‌وه، له ١٢/٤/٢٠١٢ جێگری مورشیدی ئیخوانه‌كان (خێره‌ت شاتڕ) كه بۆ (سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌دین)ی ئه‌مینداری پێشووی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانی ناردووه، نووسیویەتی: \""له دۆخی ئێسته‌دا كه حاڵی ئوممه‌ی عه‌ره‌بی به‌ره‌و خراپی رۆیشتووه رۆژ رۆژی ئێوه‌یه، له كاتێكدا كه ئومه‌ی ئیسلامی له‌به‌رده‌م ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره‌دایه كێ سه‌ركردایه‌تیی بكات، ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌یكه‌ن؟ ئایا ده‌یده‌نه ده‌ستی عه‌لمانییه مورته‌ده‌كان؟ ئه‌ی برای موجاهیده‌كان پێویسته له‌سه‌رمان هه‌موو تواناكانمان یه‌ك بخه‌ین\"".
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامی، ئه‌بوبه‌كر كاروانی له‌باره‌ی ئه‌و نامه‌یه‌وه گوتی: \""ئێمه ئاگه‌داری ئه‌و نامه‌یه نین و پێشمان وایه شتێكی دروست كراوه و به بابه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌كار ده‌هێنرێت\"".
فه‌رهاد مه‌لاساڵحی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كگرتووی ئیسلامی‌یش ره‌تی كرده‌وه كه یه‌كگرتوو گوشار له هیچ لایه‌نێك قبووڵ بكات.
گوتیشی: \""ئه‌و قسانه وه‌همێكه ده‌ڕواته ناو بیروبۆچوونی هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كان و چاودێرانی سیاسی، به‌ڵام پێشمانخۆشه ئه‌و راستییه بۆ هه‌موولایه‌ك روونبێته‌وه كه یه‌كگرتووی ئیسلامی به فشاری هیچ لایه‌نیكی ده‌ره‌كی كار ناكات و خاوه‌نی به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وپڕۆگرامی خۆیه‌تی.\"""
