گروپە ئیسلامیەکان دەست بەسەر خانووی هاوڵاتیانی کوردی رۆژاوا دەگرن

گروپە ئیسلامیەکان دەست بەسەر خانووی هاوڵاتیانی کوردی رۆژاوا دەگرن
چاودێرێکی سیاسی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند: لەدوای ئاوارەبوونی خەڵکی ئەو دەڤەرە ئێستا عەرەب روویان لە خانووی کورده‌کان کردووە و ئەوەی پێیان باش بێ تێدا نیشتەجێ دەبن وئەوانەی دیکەش دەروخێنن.

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ئیبراھیم موسلیم چاودێری سیاسی لە شاری گرێ سپی ئاشکرای کرد\" زۆربەی خەڵکی شاری گرێ سپی کە سەر بە پارێزگای رقایە ئەو شارەیان بەجێھێشتووەو ئێستا گروپە ئیسلامییەکان دێن ماڵی کوردەکان دەکەنە بنکەی خۆیان وئەوانەی دیکەش دەروخێنن.

موسلیم گوتیشی: زۆرینەی ئەو ماڵانەی کە عەرەبەکانی تێدا نیشتەجێ بوونە و ماڵەکانیان تاڵان کردووە ماڵی ئەندام ولایەنگرانی \""الپارتی\"" ن.

رونیشیکرده‌وە، گروپەکان ماڵ و منداڵیان ھێناوە لەگەڵ خۆیان پێ ناچێ خەڵکی سوریا بن و لەو ماڵانەی کورد نیشتەجێن کە زۆرینەیان لە ئەفغانستان و تونس وسودان وسعودیە ھاتوون."
Top