بەھۆی تەقینەوەیەک چوار تیرۆرست لە کەرکووک دەکوژرێن

بەھۆی تەقینەوەیەک چوار تیرۆرست لە کەرکووک دەکوژرێن
ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک لە سنووری شارەدێی رەشاد چوار تیرۆرست بەھۆی تەقینەوەیەک کوژران و یەکێک لە و چوار کوژراوە سەرکردەیەکی گروپی تیرۆرستی قاعیدەیە لە سنوورەکە .

سەبارەت بەمەش عەمید \"سەرحەد قادر \"" لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: بەپێ ئەو زانیاریانە دەستی ئێمە کە کەوتوون سەر لە بەیانی ئەمرۆ لە سنووری شاردەێی رەشاد لە کاتی تەقینەوەی بۆمبێک چوار تیرۆرست کوژران و یەکێک لەو چوار کوژراوە ناوی \"" سەلاح سەلوەیە\"" بەرپرسێکی باڵادەستیی گروپی تیرۆرستی ئەلقاعیدەیە لەم سنوورە.

سەرحەد گووتیشی ئەو تیرۆرستانە خەریکی چاندنی بۆمب بوونە بەڵام خۆشبەختانە بەخۆیاندا تەقیوەتەوە لە ئەنجامدا بووە کوشتنی ھەر چواریان."
Top