وۆركشۆپێك بۆ پەرەپیدانی كەرتی گەشتیاری و ئامادەكاری بۆ 2014

وۆركشۆپێك بۆ پەرەپیدانی كەرتی گەشتیاری و ئامادەكاری بۆ 2014
كۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەكانی كوردستان لقی هەولێر بە هاوكاری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزار وۆركشۆپێكی بە بەشداری جێگری پارێزگای هەولێر و سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار و سەرۆكی كۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەكان و خاوەنی میوانخانەكانی شاری هەولێر رێكخست.

لەو وۆركشۆپەكەدا 4 تەوەری سەرەكی خرانەروو، ئامادەكاری بۆ پایتەختی گەشتیاری 2014 لە رێگەی فیلمێكی دیكۆمێنتی و خستنەرووی چەند زانیارییەك لە لایەن جێگری پارێزگاری هەولێر تاهیر عەبدوڵا بۆ مەبەستی ئامادەكاری دەستپێكردنی چالاكی گەشتیاری لە سەرەتایی ساڵی 2014، خستنەرووی كورتەیەك لەو خزمەتگوزاریانەی كە دەستەی گەشتوگوزار پێشكەشی كەرتی تایبەتی كردوونە بە بێبەرامبەر بۆ پێشخستنی گەشتوگوزارلە لایەن سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار مەولەوی جەبار وەك پێدانی قەرزی گەشتیاری بۆ پرۆژەی گەشتیاری و نۆژەنكردنەوە و جوانكاری بۆ شوێنە گەشتیاریەكان، چاپكردنی چەندان رێبەر و برۆشەری گەشتیاری بە زمانی جیاواز، دانانی سەرجەم میوانخانە و چێشتخانەكان لە ماڵپەری گەشتیاری دەستەی گەشتوگوزار، دروستكردنی رێبەری ئەلەكترۆنی گەشتیاری سەر مۆبایل و دانانی سەرجەم میوانخانە و چیشتخانەكان لە ناو بەرنامەكە و چەند بابەتێكی تر.

هەروەها تەوەرێكی دیكەش تایبەت بوو بە پێشكەش كردنی رێبەری ئەلەكترۆنی گەشتیاری سەر مۆبایل لە ریگەی فیلمیكی دیكۆمینتی لەسەر چۆنیەتی دابەزاندنی لەسەر مۆبایلە زیرەكەكان و شیوازی بەكارهێنانی بەرنامەكە و چۆنیەتی خزمەتكردنی گەشتیار و میوانخانەكان لە لایەنی وتەبیژی دەستەی گەشتوگوزار و بەرێوەبەری راگەیاندن نادر روستی، خستنەرووی پرۆپۆزەلی دامەزراندنی كەنالێكی گەشتیاری ئاسمانی بە هاوبەشی كەرتی تایبەت \"كۆمەلەی میوانخانەكان و چێشتخانەكان\"" و دەستەی گەشتوگوزار، بۆ ناساندنی گەشتوگوزاری كوردستان بە جیهان، لە لایەن هەردوو لادا بریاردرا كار بۆ جێبەجێكردنی بكرێت و دەست بە ئامادەكاریەكانی بكرێت

"
Top