كەركووك. كارمەندانی تەندروستی ماندەگرن

كەركووك. كارمەندانی تەندروستی ماندەگرن
ئەمڕۆ تەواوی كارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەكانی كەركوك دەستیان بەمانگرتن كرد تا ئەو كاتەی داخوازیەكانیان جێبەجێ دەكرێت.

لەمبارەیەوە رێكخەرێكی مانگرتنەكە بەناوی ئەرسەلان حەمید راگەیاند: لەتەواوی نەخۆشخانەكانی شاری كەركووك وەك كارمەندانی تەندروستی دەستمان بەمانگرتن كرد تا ئەو كاتەی لایەنە پەیوەندارەكان كێشەكانمان بۆ چارەسەر دەكەن و سەرەكیترین داخوازیمان باشتر كردنی رەوشی كارمەندی تەندروستیە لەرووی زیادكردنی دەرماڵەی كارمەندانی تەندروستی بەرێژەی 100% لەبەر ئەوەی ئێمە ئەم داواكاریەمان بەداواكارێكی ئاسایی و بەمافی خۆمانی دەزانین.

گوتیشی: لەماوەی رابردوودا چەند كێشەیە و داواكاری دیكەمان هەبووە و زۆرجار بەڵێنی جێبەجێكردنی داواكاریەكانمان و چارەسەركردنی گرفتەكانمان دراوە، بەڵام جێبەجێ نەكراوە.

Top