حوسێن كەلاری قائیمقامی دەشتی هەولێر راگەیاند: قایمەقامیەتی دەشتی هەولێر دوای ئاگاداركردنەوەمانن لە سنوری ناحیەی قوشتەپە لە تەنیشت كۆمەڵگای كاوە كەمپێكی نیشتەجێمان بۆ 3 هەزار خێزان كردەوە، لە سەرەتاشدا سەرجەم پێداویستیە سەرەتاییەكانمان دەستەبەر كردووە، هاوكات لە سنووری شارەدێیەكانی قەزای دەشتی هەولێر ژمارەیەك هەڵمەتی كۆ كردنەوەی كۆكەك دەستی پێكردووەو بڕێكی زۆر كۆمەك كۆكراوەتەوە