پەرلەمانی كوردستان ڕەتی دەكاتەوە پارە بۆ شیرینیی 16ـی ئاب خەرج كرابێت
دەقی ڕوونكردنەوەكەی بەرێوەبەرایەتیی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان:
رۆژنامەی ئاوێنە لەلاپەرەی سەرەكی خۆی دا هەواڵێكی بێ بنەما و دوور لەراستی بڵاو كردۆتەوە، بەوەی لەیادی دامەزراندنی پارتیدا پەرلەمانی كوردستان بڕی دوو ملیۆن و حەوت سەد هەزار دینار بە پاقلاوە دەدات.
خۆزگە رۆژنامەی ئاوێنە زیاتر ووردبینی لەو بابەتە دەكرد و بەر لەبڵاوكردنەوەی ئەو بابەتە پەیوەندی كردبا و لەسەر زاری خودی سەرچاوەكانەوە راستی و دروستی بابەتەكەی بۆ روون دەبۆوە.
چونكە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی دیوان بۆ یادی هیچ حزبێكی سیاسی پارەی خەرجنەكردوەو ئەگەر ئەو سەرچاوە ئاگەدارە هێند ئاگادار بایە دەبوا تەنها بەڵگەیەكی بڵاو كردبایەوە چونكە هەر برە پارەیەك كە لەپەرلەمان خەرج بكرێت بەرێگای ئسول و ئیداری خۆی قۆناغەكانی ووردبینی و ژمێریاری تێ دەپەرێنێ، هەر بۆیە بە هەموو شێوەیەك ئەوە رەت دەكەینەوە كە پەرلەمانی كوردستان هیچ برە پارەیەكی بۆ یادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان خەرج كردبێت.
بەرێوەبەرایەتی راگەیاندنی پەرلەمان 20/8/2013
"
