كۆنفرانسی ڕۆژی دادوەری كوردستان بەرێوەچوو

كۆنفرانسی ڕۆژی دادوەری كوردستان بەرێوەچوو
بەمەبەستی دەستنیشانكردنی ڕۆژی دادوەری كوردستان كۆنفرانسی نێوان وەزارەتی شەهیدانی كوردستان و ڕێكخراوی كوردستانێكی بێ جینۆساید بەرێوەچوو.

لەم كۆنفرانسەی ئەمڕۆدا، ئارام ئەحمەد وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كوردستان، گوتی: بەمەبەستی دیاریكردنی ڕۆژێك بۆ قوربانیانی جینۆساید لە تاوانەكانی ئەنفال و كیمیاباران و كوشتوبڕی كورد، ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی شەهیدانی هەرێمەوە بە گرنگییەوە دەڕوانێتە پێشنیاری ڕۆژی دادوەری كوردستان و بڕیاریداوە كاری لەسەر بكات.

وەزارت بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەكان و چالاكوانانی كاركردوو لە دۆسییەكانی تاوانی دەرهەق بە گەلی كورددا راوێژ دەکات.
Top