کارمەندانی تەندروستیی کەرکووک دەستیان بە مانگرتن کرد
سەرچاوەیەک کە نەویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لە نەخۆشخانەی ئازادیی ئەم شارە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: کارمەندانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی لە شاری کەرکووک بە هۆی کەمی خەزمەتگوزاریەکانیان دەستیان داوەتە ئەم مانگرتنە.
سەرچاوەکە، گوتی: کارمەندانی مانگرتوو، داوا دەکەن دەرماڵە و رۆژانی پشوویان بۆ زیاد بکرێت و لە بواری پێدانی زەوی و خزمەتگوزاریەکانی دیکەوە، هاوشێوەی کارمەندانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بن.
ئەم کارامەندانە هەروەها داوا دەکەن دوای گەیشتن بە پلەی خوێندنی بەرزتر، خوێندنەکەیان لە گۆڕینی پلەی وەزیفیشدا رەچاو بکرێت.
شیاوی ئاماژەیە شاری کەرکووک ، لە بواری ئیداریەوە لە لایەن حکومەتی ناوەندیی عێراقی فیدڕاڵەوە ئیدارە دەکرێت و بەشێکە لە ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان کە مادەی ١٤٠ دەستووری عێراق گرتوویەتەوە و بە مەرجی جێبەجێ کردنی ئەم مادەیە، داوا دەکرێت ئەم شارە بە تەواوی بگەڕێنرێتەوە سەر هەرێمی کوردستان.
