نوێنهرێكی كورد: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دهكهم، کورد لە سوریا بپارێزێت
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سهر بههاوپەیمانی کوردستانی مەحمود عوسمان، رایگەیاند:\"رۆژانە بەهەزاران کوردى رۆژئاوا دەربازى هەرێم دەبن و ترسی تیرۆر و شەڕ و برسێتى رادەکەن، پێویستیان بەهەموو جۆرە کۆمەکێک هەیە، لەکاتێکدا کە داوا لە حکومەت و هاولاتیانى هەرێم و حکومەتى بەغدا دەکەین، بەهەموو شێوەیەک هاوکاریان بکەن، پێویستە حزبەکانى رۆژئاوا یەکگرتوو بن و ههست به بەلێپرسراوی بكهن.\""
عوسمان داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، کورد لە سوریا بپارێزێت و کۆمەکى مرۆڤانەشیان بۆ تهرخان بكات تا لەناو وڵاتى خۆیان بمێنن و ناچارى چۆڵکردنى و دەربەدەربوون نەبن، هەموو ئهو وڵاتانهی گرنگی به رەوشى سوریاوە دهدهن، پێش هەموویان ئەمریکا و روسیا، کار بۆ کۆتاییهێنان بەشەر و شۆر لەو وڵاتە بکەن، ههوڵی هێنانەدى رژێمێکى دیموکراتى و دادپەروەری و نیشتمانى بدهن کە گەلى کوردیش لەچوارچێوەیهدا بەمافەکانى خۆى شادبێت."
