لە ھەولێر کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس کەمپینێک بۆ ھاوکاری کوردانی رۆژ ئاوای راگەیاند
لەمبارەیەوە زەھاوی سنجاوی، ئەندامی ئەنجوومەنی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس بە رادیۆ و ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ ئەنجوومەنی زاگرۆس تیڤی سەردانی کەمپی کەورگۆسکی نزیک شاری ھەولێر و کردووە و رەوشی ئاوارەکانی بینیوە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لەبەردەم پاڕکی شانەدەر کەمپینی ھاوکاریان راگەیاندووە\".
سنجاوی گوتیشی\"" کەمپینەکە لەلایەن زاگرۆس تیڤی و بەھاوکاری پارێزگاری ھەولێر و مانگی سووری عێراقی بەڕێوە دەچێت و داوا لە ھاونیشتیمانیان دەکەین، بۆ گەیاندنی کۆمەک و ھاوکاریەکانیان سەردانی کەمپینی کەناڵی زاگرۆس بکەن لە بەردەم پاڕکی شانەدەر، چونکە ژیانی برا ئاوارەکان لە کەمپی کەورگۆسک پێویستی بە ھاوکاری ھەیە و کەمپینەکە بۆ چەند رۆژێک بەردەوامی دەبێت\"".
لای خۆشیەوە نۆری بریمۆ بەرپرسی راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کورد ئەلپارتی لە ھەرێمی کوردستان بۆ (پەیامنێر) گووتی\"" داوا لە خەڵکی بە ئەمەکی شاری ھەولێر و دەوروبەری دەکەین، بەھانای ئاوارەکانی رۆژ ئاوای کوردستانەوە بێن و چوون پێشتر رۆڵێکی شۆڕشگێڕانەیان ھەبووە، بە ھەمانشێوە دەستی ھاوکاری بۆ برایانیان لە کوردانی رۆژ ئاوا ئەوانەی لە کەمپی گەورگۆسک نیشتەجێبوونە درێژ بکەن \"".
بریمۆ بەناوی ئاوارەکانەوە سوپاسی ھەڵوێستی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی کرد، لە بەرامبەر ئەو پێشوازی و ھاوکاریەی بەردەوام بۆ کورددانی رۆژ ئاوای کوردستان ھەبووە، بەتایبەتی حەواندنیدەیان ھەزار ئاوارەی کورد، کە رۆیان لە ھەرێمی کوردستان کردووە\"".
جێی ئاماژەیە، دوای کردنەوەی دەرگای سنوری سێمالکا لە سنوری پارێزگای دھۆک بۆ رووی ئاوارەکانی رۆژ ئاوای کوردستان، بەپێی زانیاریە فەرمی و نافەرمیەکان تەنیا لە چوار رۆژی رابردوودا نزیکەی ٢٥ ھەزار ئاوارە گەیشتوونەتە ناو خاکی ھەرێم و زۆربەیان لە کەمپی کەورگۆسکی نزیک شاری ھەولێر نیشتەجێ کراون."
