لیژنەی بەدواداچوونی راستییەكان دەچێتە رۆژئاوای كوردستان

 لیژنەی بەدواداچوونی راستییەكان دەچێتە رۆژئاوای كوردستان
دوای مشتومڕێكی زۆر‌و چەندین جار كۆبوونەوە لەو بارەیەوە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەیی كورد، PYD رەزامەندیی خۆی نیشاندا كە لیژنەی بەدواداچوونی راستییەكان بۆ دەرخستنی راستی كۆمەڵكوژیی سەردانی رۆژئاوای كوردستان بكات.

پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD و یەكینەكانی پاراستنی گەل YPG پێشتر بەفەرمی رایانگەیاند، بەهیچ شێوەیەك رازی نابن لێژنەی لێكۆڵینەوەی راستییەكان بچێ بۆ رۆژئاوای كوردستان، بەوبیانووەی \"ئەمە خزمەت بە دوژمنانی كورد دەكات\"".

ئەم هەڵویستەی PYD لە كۆبوونەوەی رۆژی شەممەی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەیی كورد هات، كە لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو، لەسەر لۆگۆی كۆنگرەكە رێككەوتن و بڕیاریاندا لە 20ی ئەم مانگە وادەی كۆتایی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد رابگەیەنن.








رووداو "
Top