سەرۆکی هەرێم بە پێویستی دەزانێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە وادەی دیاریكراویدا ساز بدرێت

سەرۆکی هەرێم بە پێویستی دەزانێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە وادەی دیاریكراویدا ساز بدرێت
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعوود بارزانی، به ‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا نییه‌ و بە پێویستی دەزانێت كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ساز بدرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ماوەیەكە لە میدیاكان و لە لێدوانی ژمارەیەك كاربەدەستی سیاسیی لایەنەكان قسە لەسەر ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی په‌رلەمانی كوردستان دەكرێت كە بڕیارە لە 21ـی ئەیلوولی 2013ـدا ئەنجام بدرێت و پێوەست بەم پرسە ئەم ڕوونکردنەوەیەی دا:

ماوەیەكە لە میدیاكان و لە لێدوانی ژمارەیەك كاربەدەستی سیاسیی لایەنەكان قسە لەسەر ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان دەكرێت كە بڕیارە لە 21ـی ئەیلوولی 2013ـدا ئەنجام بدرێت.

ئێمە لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە گەلی كوردستان ڕایدەگەیێنین كە بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان نییە و بە پێویستی دەزانێت كە هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا بەشێوەیەكی ئازادانە و شەفاف و دوور لە هەموو جۆرە كێشەیەك ئەنجام بدرێت.

د. ئومێد سەباح - گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

19ـی 8ـی 2013
Top