كاروباری كارگێری شۆفێران و هاتوچۆی راپەڕین رێكدەخرێتەوە

كاروباری كارگێری شۆفێران و هاتوچۆی راپەڕین رێكدەخرێتەوە
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی رانیە رایگەیاند: بنكەی هاتوچۆی رانیە كراوەتە بەڕێوەبەرایەتی و جگە لە بەشی تابلۆ، تەواوی بەشەكانیش دەكەنەوە.


گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی رانیە، سامان ئیبراهیم، بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لەسەر بودجەی پەرەپێدانی هاتوچۆی سلێمانی بینایەكی گەورە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆ دروست دەكرێت كە بڕیارە لە ماوەی 500 رۆژدا تەواو بكرێت.


سامان ئیبراهیم، گوتی: بە تەواوبونی ئەو بینایە دەتوانین تەواوی بەشەكانی هاتوچۆ و كاروباری ئۆتۆمبیل و شوفێران بكەینەوە.

گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی رانیە، گوتی: بەڵام بەهۆی ئەوەی كە پێدانی تابلۆ تەنها لە دەسەڵاتی پارێزگاكاندایە، ناتوانین ئەو بەشە بكەینەوە، بەڵكو هاوشێوەی جاران شوفێرانی دەبێت بچن لە سلێمانی تابلۆی ئۆتۆمبیلە نوێكانیان وەربگرن.
Top