كۆمیسیۆن 5 كاندیدی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رەتكردەوە
گاتع مخلەف، ئەندامی ئەنجووومەنی كۆمسیاران، بە (رووداو)ی راگەیاند: \"لە كۆبوونەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوودا ناوی كاندیدان پەسەندكرا و لەكۆی هەزار و 304 كاندید تەنیا ٥ كاندید رەتكرانەوە\"".
ناوبراو هۆكاری رەتكردنەوەی ئەو كاندیدانەی بۆ \""مەرجی یاسای تاوانەكان (قیود جنائیە)\"" گەڕاندەوە.
سەفا موسەوی، گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بە (رووداو)ی راگەیاند \""لە دوو رۆژی داهاتوودا قۆناخی وردبینیكردنی ناوی قەوارە سیاسییەكان بە كۆتا دێت و هەر لەگەڵ پەسەندكردنی ناوەكان هەڵمەتی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات\"".
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ٢١ -٩ -٢٠١٣ ئەنجام بدرێت، بەڵام بە گوتەی تاریق جەوهەر، راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمان لە كۆبوونەوەی دوێنێی سەرۆكایەتی پەرلەمان و كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەكاندا، بە فەرمی كۆمسیۆن داوای دواخستنی هەڵبژادنەكانی كردووەو سەرۆكایەتی پەرلەمانیش پێی باش بووە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
رووداو"
