جێگری سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی سووریا: ڕێككەوتنێكی \"زمنی\"" لەگەڵ \""پەیەدە\""دا هەیە "
قەدری جەمیل لە بەرنامەیەكی ڕاستەوخۆی تەلەڤزیۆنی ڕووداودا، كە ئێوارەی یەكشەممە پەخش كرا، دەربارەی پاراستنی ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بە تایبەت قامیشلۆ، حەسەكە و عەفرین چۆن بەڕێوە دەبرێن گوتی: \""ئەو ناوچانە لە دەست \""جەبهەتولنەسەرە\""دا نین. ئەو هێزانەی بوونیان هەیە لەسەر زەوی و بەرگریی لە خۆیان دەكەن، ئەو هێزانەی دژی دەستتێوەردانی دەرەكین، ئەو هێزانە كۆنترۆڵی ئەو ناوچانەیان كردووە و زەوییان كۆنترۆڵ كردووە.\""
زیاتر گوتی: \""ئەو ناوچانە بە دەست خەڵكی ئەو ناوچانەوەن كە ئیدارەیەكی زاتییان دروست كردووە و ناوچەكە دەپارێزن. ئەوەش ڕێ لەوە ناگرێت كە هەندێ یەكەی سەربازیی سوپای سووریا لە ناوچە نزیكەكانی قامیشلۆ و حەسەكە هەبن و خەڵكی ناوچەكەیش خۆیان ناوچەكە دەپارێزن.\""
دەبێ پاراستنی وڵات لە لایەن هێزە نێوخۆییەكانەوە بێت و بیرە نەوتەكانی ڕمێلانیش لە لایەن یەكینەكانی پاراستنی گەل(یەپەگە) باڵی سەربازیی پەیەدەوە دەپارێزن و ڕێككەوتنێکی زمنییش هەیە كە واقیعەكە سەپاندوویەتی.\""
جێگری سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی سووریا بۆ كاروباری ئابووری، هاوكات نەیشاردەوە كە بە هۆی ئەو پێوەندییە پتەوەی لە نێوان پەیەدە و حكوومەتەكەی بەشار ئەسەددا هەیە، فڕۆكەخانەی قامیشلۆیش هەر لەلایەن پەیەدەوە دەپارێزرێت و بیرە نەوتەكانی ڕمێلان و هیی ترپەسپییش هەر لەژێر دەستی ئەواندایە؛ بەڵام وەك ئەو گوتی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت تێیاندا سفرە.
پێوەست بە نزیکی و پێوەندیی ، ڕێککەوتنیان بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە کە بۆ چی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد یان لایەنەکانی دی نکراوە، ئاماژەی دا \""من ئاگاداری ئەوە نیم، بەڵام پیوەندییەکانی حكوومەتی سووریا لەگەڵ حیزبە كوردییەكاندا بە شێوەیەكی گشتی باشە. ئەوانیش بەشێكی بنچینەیی و سەرەكین لە ئەۆپۆزسیۆنی سووریا و بەشداری كۆنگرەی جنێف دەكەن.\""
ئەو بە پێویستیشی زانی كە پێوەندییان لەگەڵ هەموو دراوسێكان بە هەرێمی كوردستانیشەوە باش بێت و هەمووان ڕۆڵ ببینن لەوەی كە دەبێت چارەسەری قەیرانی ئێستای سووریا لە نێوخۆ و بە توانای نێوخۆی و بێ دەستتێوەردانی دەرەكی چارە ببێت.
جەمیل دەربارەی هێرشی گرووپە توندڕۆكانیش گوتی، توندڕۆ تەكفیرییەكان هێرش دەكەنە سەر هەموو گەلی سووریا و بەم دوواییەش هێرشەكانیان بۆ سەر كورد چڕ كردووەتەوە، ئەوان تۆڵە لە كورد دەكەنەوە بۆ ئەوەی پاڵیان پێوە بنێن بۆ وازهێنان لە هەڵوێستە عەقڵانییەكانیان، بۆ وازهێنان لە هەڵوێستە سیاسییە پێگەیشتووەكانیان كە لە ماوەی ڕابردوودا پیشانیان دا."
