سەرۆكایەتی پەرلەمان راگەیەنراوێك لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەكان بڵاودەكاتەوە
كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ تایبەت بووە بە بابەتی تۆماری دەنگدەران و كێشەی ناوەكان و بابەتی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاكان.
پێشتر سەربەست ئامێدی، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بە (رووداو)ی راگەیاندبوو: \"ئەگەر بڕیاربێت تۆماری دەنگدەران ناوی مردووانی لێ بسڕێتەوە، ئەوا ئەو پرۆسەیە لە بەرواری گەیشتنی ناوەكانەوە مانگێكی پێویستە، كە ئەمەش هۆكارێكە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان\"".
بە گوتەی سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیش بێت تاوەكو ئێستا لیستی ناوی مردووان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە رەوانەی كۆمسیۆن نەكراوە.
رووداو"
