لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان نرخی بەنزین دەبێتە 500 دینار

 لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان نرخی بەنزین دەبێتە 500 دینار
ئەمڕۆ وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ دیاریكردنی نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ خاوەن بەنزینخانەكانی هەولێر كۆبووەوە.

كۆبوونەوەكە لە بینای پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو و دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا كە پەیامنێری (رووداو) ئامادەی بوو، ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: \"لە 25-8-2013 بەنزینی پاڵاوگەكانی هەرێمی كوردستان حكومەت خۆی دەیداتە بەنزینخانەكان‌و كەرتی تایبەت نامێنێت\"".

گوتیشی: \""نرخی هەر لیترێك بەنزین بە 480 دینار دەبێت بۆ بەنزینخانەكان، كە ئەوان دەبێت بە 500 دینار بیفرۆشن بە هاووڵاتیان\"".

لەبارەی چۆنێتی بەنزینەكەشەوە ئاشتی هەورامی گوتی: \""كوالێتی ئەو بەنزینە وەك بێجی دەبێت و تا مانگی 9 تەنها لە پارێزگای هەولێر ئەم بڕیارە كاری پێدەكرێت\"".

راشیگەیاند: \""لە مانگی 9 هەردوو پارێزگای دهۆك و سلێمانیش دەبێت ئەو بڕیارە جێبەجێ بكەن\"".












رووداو "
Top