د.بەشیر داوا دەكات خەڵكی هەولێر وەكو ئەركێكی ئایینی و مرۆڤایەتی هاوكاری كوردانی رۆژئاوا بكەن
د.بەشیر خەلیل حەداد، مامۆستای ئایینی لەشاری هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند: لەم چەند رۆژەی رابردوو نزیكەی ٥هەزار كوردی رۆژئاوا بەهۆی شەڕوپێكدانەكانی سوریاوە لەماڵی خۆیان دەربەدەربوون و روویان لەشاری هەولێر كردووە و لەئێستادا لەقەزای خەبات هەوڵی نیشتەجێ كردنیان دەدرێت.
دکتۆر بەشیر گوتی: هاتنی 5 هەزار كەس بەو كتوپڕیە بارگارانی دەخاتە سەرشانی خەڵكی ئەو ناوچەیە، بۆیە داوا لەخەڵكی شاری هەولێری خۆشەویست و دەوروبەری دەكەم بەهانای ئەو خێزانە كوردانەوە بچن و بەهەر شێوەیوەك بێت وەكو ئەركێكی ئایینی و مرۆڤایەتی و ئەخلاقی هاوكاریان بكەن و لەو دۆخە ناهەموارەی ژیان رزگاریان بكەن، چونكە ئەوانە براو خوشك و هاوزمان و ئایین و هاونیشتیمان و نەتەوەی خۆمانن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم هاوكاری كردنە شتێكی گران نییە چونكە خەڵكی هەولێر بەوە ناسراون كە هەردەم خزمەتی خەڵكی لێقەماویان كردووە لە رابردوو وەكو هاوكاری كردنی بارزانییەكان و خەڵكی هەڵەبجە و راگوێزراون.
