ئەمرۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کۆدەبێتەوە
تارق جه‌وهه‌ر راوێژکارى راگه‌یاندنى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند \"کۆمسیۆنى بالاى سه‌ربه‌خۆى هه‌لبژاردنه‌کانى عێراق له‌وه‌لامى نووسراوى په‌رله‌مانى کوردستان که هاوپیچ راپۆرتى لیژنه‌ى لیکۆلینه‌وه‌ى په‌رله‌مانى له‌گه‌ڵدابوو له5ى ئاب ئاراسته‌ی کۆمسیۆن کراوه، کۆمسیۆن دووپاتی کردۆته‌وه که هه‌موو رێوشوێنێکى پێویستیان گرتۆته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى هه‌لبژاردنه‌کان له‌واده‌ى خۆیدا له 21 مانگى ئه‌یلولى 2013 به‌رێوه‌بچێت، به‌لام بۆ چاره‌سه‌رکردنى لیستى تۆمارى ده‌نگده‌ران که لهبرگهکانى 1-2-3-6 ى راسپارده‌کانى لیژنه‌ى لیۆکۆلینهوهى په‌رله‌مانیدا هاتووه لهریى هێنانی داتا‌و زانیارى تایبه‌ت به‌ناوى مردووه‌کان لهوهزاهرته په‌یوه‌نداره‌کانى هه‌رێم وحکومه‌تى فیدرالى، ئه‌گه‌رچى پیشتریش داوایان کردبوو، به‌لام به‌ده‌ستیان نه‌گه‌یشتووه بۆ ئه‌وه‌ى له تۆمارى ده‌نگده‌راندا بیانسرنهوه\"".
تارق جەوهەر رایشیگەیاند که لهنووسراوهکهیاندا کۆمسیۆن پیشنیاریان بۆ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان کردووه، که ههلبژارنهکانى په‌رله‌مان هاوکات له‌گه‌ل ههلبژادرنى ئه‌نجومه‌نى پاریزگاکان به‌رێوه‌بچێت له 21 /11/2013 ئه‌مه‌ش بۆ ته‌واوکردنى ئه‌و ئه‌رک ورێوشوینانهى که‌په‌یوه‌ندیان به‌تۆمارى ناوى ده‌نگده‌رانه‌وه هه‌یه.
راوێژکارى سه‌رۆکى په‌رله‌مان گوتیشی: پێشنیوه‌رۆى رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى 18ى ئابى 2013 سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان له‌گه‌ل سه‌رۆکایه‌تى کۆمسیۆنى بالا کۆده‌بێته‌وه بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ناوه‌رۆکى نامه‌که وپیشنیارهکانى کۆمسیۆنى باڵا."
