پۆلیسی شارەوانی هەولێر: بەهۆی سەرپێچیەوە لەماوەی 7 مانگی ئەمساڵدا دەیان نۆرینگە و سەنتەری پزیشکی داخراون

پۆلیسی شارەوانی هەولێر: بەهۆی سەرپێچیەوە لەماوەی 7 مانگی ئەمساڵدا دەیان نۆرینگە و سەنتەری پزیشکی داخراون
بەپێی ئامارێکی پۆلیسی شارەوانی هەولێر لەماوەی 7 مانگی ئەمساڵدا دەیان نۆرینگە و سەنتەری پزیشکی و نۆرینگەی یاریدەدەری پزیشکی بەهۆی سەرپێچیەوە داخراون و سزای چەندین دەرمانخانەش دراوە کە سەرپێچی رێنمایی و یاسا تایبەتەکانیان کردووە.

رائیدی فەخرەدین نوری بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەوانی هەولێر لەلێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند \" لیژنەکانی ئێمە لەماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا بەبەردەوامی بەدواداچوونی بۆ دڵنیابوون لە کوالێتی دەرمانی دەرمانخانەکان و باش بەڕێوەچوونی نۆرینگەکانی ددان لە شاری هەولێر لەو ماوەیەدا 10 سەنتەری پزیشکی و 11 یاریدەدەری پزیشکی کە کاری پزیشکی ددانیان دەکرد هەروەها 11 یاریدەدەری پزشکی تر کە کاری فرۆشتنی دەرمانیان دەکرد و مۆڵەتیان نەبوو هەروەها 10 دەرمانخانە و 5 نۆرینگەی پزیشکی ددانمان داخستووە\"".

بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەوانی گوتیشی: سەرجەم ئەو پزیشک و یاریدەدەری پزیشکیانەی کە سەرپێچیان کردووە بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ کراوەو هیچ چاوپێشیەک لە سەرپێچیەکانیان نەکراوە \"". داوایشی لە هاووڵاتیانی شاری هەولێر کرد کە لەکاتی هەستکردن و بینینی هەر سەرپێچیەکی پزیشکی و تەندروستی راستەوخۆ پەیوەندی بە لیژنەکانیانەوە بکەن بۆ ناردنی تیمی تایبەت بەمەبەستی بەدواداچوونی بابەتەکە و سزادانی سەرپێچیکاران."
Top