بزووتنەوە نیگەرانە لە هەڵوێستی كۆمەڵ و یەكگرتوو
مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی لەبەیاننامەیەكدا كە كۆپییەكی بۆ (رووداو) نێردراوە، لەبارەی خۆپێشاندنەكەی ئەمڕۆی كۆمەڵ و یەكگرتوو كە لە شاری هەولێر ئەنجامی دەدەن، دەڵێت: \"مەكتەبی سیاسی بزووتنەوە نیگەرانی خۆی نیشاندا لەو هەڵوێستەی برایانی یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی لەسەر ئەو خۆپیشاندانەی كە بڕیار وایە لەشاری هەولێر ئەنجام بدرێت بۆ هاوسۆزی و پشتیوانی لە شەرعیەت و لایەنگرانی سەرۆكی لەسەر كار لادراوی میسر و بەحزبیكردنی ئەو خۆ پێشاندانانە، لەكاتێكدا ئەمە پێشنیازی ئێمە بووە\"".
بەیاننامەكەی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەئاماژە بەوەش دەكات \""دەبوایە پرس و راوێژ بكرابایە بە هەموو دەزگاو لایەن و تەوژم و كەسایەتییە ئیسلامییەكان و مامۆستایانی ئاینی و یەكێتی زانایان بۆ ئەوەی ئەم هەوڵە هی هەمووان بوایە و نەكرێتە بانگەشەی هەڵبژاردن و مەرامی حیزبی لێ دوور بخرێتەوە\"" .
جەختیش دەكاتەوە \""بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر سوورین لەسەر پاراستنی برایەتی ئیسلامی و دۆستایەتی لەگەڵ لایەنە ئیسلامییەكانی كوردستان و پێكەوە ژیان لەگەڵ سەرجەم لایەن سیاسییەكانی دیكەی كوردستان\"".
بەپێی بەیاننامەكە، مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی هەڵوەستەی كردووە لەسەر هەوڵەكانی ئەنجامدانی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد \""وێڕای هەبوونی تێبینی و ڕِاو سەرنج لەسەر ئەداو میكانیزمی پێكهێنانی لیژنەی ئامادەكاری و شێوازی ئامادەسازی بۆ كۆنگرەی نەتەوەیی\"".
بزووتنەوە \""بەتوندی\"" ئیدانەی رووداوەكانی ئەم دواییەی میسر دەكات و ئەوەی لەو وڵاتەدا دەگوزەرێت بە \""كۆمەڵكوژی و سەكوتكردنی ئازادی و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ\"" وەسف دەكات. هەروەها داوا لە هەرسێ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمان و حكومەت دەكات \""ئیدانە\""ی سوپاو هێزەكانی ناوخۆی میسر بكەن.
رووداو"
